به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی خشتهكه له 12 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین ڕێژه‌ی بارانبارین له حاجی ئۆمه‌ران له سنووری شاری هه‌ولێر باریوه كه 1.6 ملم بووه.
كه‌شناسی ڕایگه‌یاند كه بارانبارینی ئه‌مڕۆی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر دڵۆپ دڵۆپ بووه، له سلێمانیش 0.8 ملم باران باریوه.
ئاماژه‌شی دا كه له بازیان باران دڵۆپ دڵۆپ باریوه، له ده‌ربه‌ندیخان 1 ملم باران هه‌بووه، له دوكانیش 0.6 ملم و له حاجی ئۆمه‌رانیش 1.6 ملم باران باریوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.