سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی تۆژینه‌وه‌ی وزه‌ی پاك لیستی 10 ئه‌و وڵاتانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له جیهاندا زۆرترین ڕێژه‌ی كاره‌با به‌كارده‌هێنن.
سه‌نته‌ره‌كه داتای ساڵی 2022ی جیهانی بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا ده‌ركه‌وتووه وڵاتی چین زۆرترین ڕیژه‌ی كاره‌با له جیهاندا به‌كارده‌هێنن.
به‌گوێره‌ی تۆژینه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه له ریزبه‌ندی دووه‌مدا ئه‌مه‌ریكا دێت كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌وه دووه‌م زۆرترین ڕێژه‌ی كاره‌با به‌كارده‌هێنن، دوای ئه‌وانیش وڵاتی هیندستان له پله‌ی سێیه‌م دێت.
سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی تۆژینه‌وه‌ی وزه‌ی پاك ڕیزبه‌ندی ئه‌و 10 وڵاته‌ی زۆرترین ڕێژه‌ی كاره‌با به‌كارده‌هێنن به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بڵاو كرده‌وه:-
1- چین كه 8.840 تێراوات له كاتژمێرێكدا به‌كارده‌هێنێ.
2- ئه‌مه‌ریكا 4.335 تێراوات له كاتژمێرێكدا.
3- هیندستان 1.835 تێراوات له كاتژمێرێكدا.
4- ڕووسیا 1.102 تێراوات له كاتژمێرێكدا.
5- ژاپۆن 968 تێراوات له كاتژمێرێكدا.
6- به‌ڕازیل 699 تێراوات له كاتژمێرێكدا.
7- كۆریای باشوور 606 تێراوات له كاتژمێرێكدا.
8- كه‌نه‌دا 595 تێراوات له كاتژمێرێكدا.
9- ئه‌ڵمانیا 555 تێراوات له كاتژمێرێكدا.
10- فڕه‌نسا 484 تێراوات له كاتژمێرێكدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.