Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:52

مانگی داهاتوو ده‌ست به‌ دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تان ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد، دوای بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدرامەت، لە مانگی داهاتوو سەرجەم پڕۆژەکان لە ھەرێمی کوردستان دەست بەدروستکردنیان دەکرێت.

محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی (پارتی دیموکراتی کوردستان) گوتی "پڕۆسەی کارکردن بۆ دەستپێکردنی دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت بەردەوامە و لەسەرەتای مانگی پێنج تا کۆتایی مانگ سەرجەم پڕۆژەکانی ئێمە لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان دەست بە دروستکردنی دەکرێت".

گوتیشی "ئێمە نەوەستاوین و بەردەوامیش کاری بۆ دەکەین، بۆ ئەوەی لە ھەموو شارەکانی ھەرێمی کوردستان یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت دروست بکرێت، بۆیە خەریکی تەواوکردنی رێکارەکانین و لەمانگی داھاتوو سەرجەم پڕۆژەکان دەست بەدروستکردنیان دەکرێت".

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان یەکەی نیشتەجێبوون بە قیستی درێژخایەن بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت دروست دەکرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.