له‌ئاكامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (سلێمانی – عه‌ربه‌ت)، چوار كه‌س بوونه قوربانی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م30ی4ی2023،هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پیك ئاپ، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی – عه‌ربه‌ت، كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداو وه‌رگه‌ڕا، به‌و هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه ژن‌و پیاوێك بوون‌و هاوسه‌ری یه‌كدی بوون.
هه‌روه‌ها هاتووچۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" دوو كه‌سی دیكه‌ش له‌و ڕووداوه‌دا برینداربوون‌و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ش تیژڕه‌وی بووه".
سلێمانی.. له ڕووداوێكی هاتووچۆدا ژن و پیاوێك گیانیان له ده‌ستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.