Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:54

سەبەتەی خۆراك لە كاتی دیاریكراودا دەگاتە دەستی هاووڵاتیان ؟

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەو هەواڵەی ڕەتكردەوە كە سەبەتەی خۆراك لە كاتی دیاریكراودا نەگەیشتبێتە دەستی هاووڵاتیان.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ناوبەناو لێدوان سەبارەت بە سەبەتەی خۆراك دەدرێت، دواهەمینیان باس لە نەگەیشتنی كەرەستەی سەبەتەكە بە هاووڵاتیانی شایستە دەكات، لێرەدا دەمانەوێت چەند ڕاستییەك ڕوون بكەینەوە، كە بریتین لەوەی كە وەزارەتی بازرگانی، بە هاوكاری لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە كە كەرەستەی سەبەتەی خۆراك دابین دەكات، سەبەتەی خۆراك لە كاتی دیاریكراودا دابەش دەكات .
ئاماژەی بەوەشكرد، كەرەستەی سەبەتەی خۆراكەكە پشكنینی تاقیگەیی بۆ دەكرێت بۆ پشتڕاستكردنەوەی كوالیتی و گونجاوییان بۆ دابەشكردن بەسەر هاوڵاتیاندا وهیچ ڕەوایەتییەك بۆ دابەشكردنی كەرەستەی خراپ نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك سەقامگیری لە نرخی خۆراك لە بازاڕە ناوخۆییەكان بەدەستهێناوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.