له چوارچێوه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی بیست و شه‌شه‌مینی خولی یانه پله نایابه‌كانی عێراق، یانه‌ی نه‌ورۆز له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بووه میوانی یانه‌ی قاسم و هه‌ردوو یانه‌ش به تۆمار كردنی گۆلێك یه‌كسان بوون و هه‌ریه‌كه‌و خالێكی یاریه‌كه‌یان وه‌رگرت.
له‌گه‌ل ده‌ستپێكی یاری و له خوله‌كی پێنج ئۆكیكی ئاڤۆلایی گۆلی پێشكه‌وتنی له‌سوودی یانه‌ی نه‌ورۆز تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌شی له گێمی یه‌كه‌م به‌م گۆله پیشخست.
له گێمی دووه‌م و له دوا خوله‌كی كاتی یاری ئه‌حمه‌د توركی گۆلی به‌رامبه‌ری بۆ قاسم تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌شی له دۆراندنێكی مسۆگه‌ر رزگار كرد ، به‌م ئه‌نجامه‌ش نه‌ورۆز بووه خاوه‌نی سی و چوار خال و له پله‌ی ده‌یه‌م دێت ، یانه‌ی قاسمیش هه‌شته‌م یاریه یه‌كسان ده‌بێ و به بیست و سێ خال له پله‌ی حه‌ڤده‌م مایه‌وه .
له‌یارییه‌كی دیكه‌ی گه‌ری بیست و شه‌شه‌مینی خولی نایابی عێراق یانه‌ی زاخۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر به یانه‌ی كه‌ربه‌لای میوانداری دۆرا.
تاكه گۆلی یاریه‌كه له خوله‌كی حه‌فتاو چوار به‌لێدانی سزا له‌لایه‌ن یاریزان سه‌جاد رعد تۆمار كرا .
یانه‌ی زاخۆ تووشی یازده‌مین دۆراندن هات و به بیست‌و حه‌وت خال له پله‌ی شازده‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه، یانه‌ی كه‌ربه‌لاش نۆیه‌م بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی بۆ سی و چوار خال به‌رزكرده‌وه .
له گه‌ری بیست و شه‌شه‌مینی خولی یانه پله نایابه‌كانی عێراق و له‌سه‌ر یاریگای شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری كاتژمێر شه‌ش و نیوی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م 30ی4ی2023 یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی دیوانیه ده‌كات ، یانه‌ی دایك دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاری بۆ یاریه‌كه‌ش ئه‌نجام داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.