بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەی خزمەتگوزاریی سنووری شارەوانیی باتێل لە پارێزگەی دهۆك، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 118 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقام لە باتێل.
بەپێی فەرمانێكی وەزاری لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی باتێل، بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی درا بە خەرجكردنی گوژمەی (118،198،000) دینار بۆ جێبەجێكردنی دەرخستەی پرۆژەی دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە باتێل لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیی دهۆك.
دهۆك.. گوژمەی 118 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقام لە سنووری شارەوانیی باتێل خەرج دەكرێت

کاتی خوێندنەوە
کەمتر لە خولەکێک
(72 وشە)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.