ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند بۆ دەستپێكردنی هێرشی پێچەوانە بەبێ ئەوەی چاوەڕێی دابینكردنی فڕۆكەی جەنگی ئێف 16 بكات، لە كاتێكدا شەڕە خوێناوییەكان لە بەرەكانی ڕووسیا و ئۆكرانیا بەردەوامن.
ناوبراو لە ڕێگەی كەناڵی نووسینگەی سەرۆك كۆماری ئۆكرانیا لە كەناڵی "تەلەگرام" گوتی: كاتی چاوەڕوانی زیاتر نییە، بۆیە دەست پێدەكەین پێش ئەوەی شەڕكەری ڕۆژئاواییمان هەبێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە، سەرۆكی ئۆكرانیا دانی بەوەدانا كە بارودۆخی سەخت چاوەڕێی هێزەكانی كیێڤ دەكات بەبێ پشتیوانی فڕۆكەوانی و گوتی: كیێڤ سەربازی زیاتر لەدەست دەدات.
سەرۆكی ئۆكرانیا لە چاوپێكەوتنێكدا كە ڕۆژی شەممە پەخشكرا، ڕایگەیاند كە دەمانچەیەكی هەڵگرتووە و لەگەڵ بازنەی ناوەوەی خۆی تا مردن شەڕ دەكەن ئەگەر ڕووسەكان لە سەرەتای شەڕەكەدا هێرشیان كردبایە سەر بارەگاكانی لە كیێڤ.
لە ڕۆژانی یەكەمی دوای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا لە ئۆكرانیا لە 24ی شوباتی 2022، بەرپرسانی ئۆكرانیا ڕایانگەیاند، یەكینەكانی هەواڵگری ڕووسیا هەوڵیانداوە هێرش بكەنە سەر كیێڤ بەڵام شكستیان خواردووە و نەیانتوانیوە بگەنە شەقامی پانكۆڤا لە سەنتەری شارەكە، كە نووسینگەكانی سەرۆكایەتیی ئۆكرانیای لێیە هەڵكەوتووە.
سەرۆكی ئۆكراینا: ئامادەین هێرشی پێچەوانە دەست پێبكەین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.