Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:45

گۆڕانکاریی لە نرخی بەنزین دەکرێت

کوردستان TV
100%


گۆڕانکاریی لە نرخی بەنزین دەکرێت؛ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، بۆ سەرجەم جۆری ئۆتۆمبێلەکانە و کوالێتیی بەنزینەکەش “بەرزە”

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 30ی4ی2023، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتیی بەنزین و یەكخستنی نرخی بەنزین، لە یەکی ئایارەوە بۆ ماوەی یەك مانگ نرخی لیتری بەنزینی “جۆری نۆرماڵ” دەكرێته‌ 750 دینار بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت، تاکسی، پاس و پیکاب.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەڕێگەی پاڵاوتگەكانی ناوخۆوە ئەم بەنزینە كوالێتییە بەرزە بەرهەمدەهێنێت و لێژنەکانی چاودێری و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بەهەمان میكانیزمی پێشوو، چاودێری بەدواداچوونی كوالێتیی بەنزین دەكەن، بەپێی ئەو خەسڵەتەی پەسەندكراوە لە وەزارەت بۆ هەموو بەرهەمێكی بەنزین.

لەبارەی ئەم بابەتەوە، ڕێبین زەنگەنە، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و داراییی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری قسەی کرد و ڕایگەیاند: بڕیارەکە بە ڕەچاوکردنی دۆخی هاووڵاتییان دراوە و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.

ئەو بەڕێوەبەرەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، زانیاریی زیاتری باس کرد و گوتی: بەنزینەکە بە شێوەیەکی ستاندارد لە ناوخۆ بەرهەم دەهێنرێت و بۆ پاراستنی کوالێتییەکەی، لیژنەکانی چاودێریی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان چاودێریی بەنزینخانەکان دەکەن.

بڕیارە دوای تەواوبوونی ئەو وادەیەی کە بۆ یەکخستنی نرخی بەنزین دیاری کراوە، دووبارە پێداچوونەوەی پێدا دەکرێت.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.