ئاكۆ عه‌بدوڵا
خۆرخی ئه‌مادۆ به‌نووسین و به‌هه‌ڵوێست، دژی گه‌نده‌ڵی و چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره سته‌مێك وه‌ستابوو. له‌هه‌موو رۆماننووسه‌كانی دیكه‌ی وڵاتی به‌رازیل زیاتر بایه‌خی به‌كێشه هاو‌چه‌رخه‌كانی وڵاته‌كه‌ی داوه. لەزۆربەی رۆمانه‌كانیشیدا كێشه‌ی ململانێی چینایه‌تی و سیاسی دەبینرێ. له‌ناویشیاندا ئیلهامی داهێنانی له‌زمان و هونه‌ر و واقیعی تاڵی ژیانی گەلەكه‌ی وه‌ر‌گرتووه، بۆیه له‌ناو خوێنه‌رانی به‌رازیل، به‌چاكترین و خۆشه‌ویسترین رۆماننووس داده‌نرێت. ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌ڕه‌خنه‌گران نازناوی ئیمپراتۆری رۆمانی به‌رازیلییان پێداوه. دیارترین رۆمانه‌كانی ئه‌وانه‌ن: (وڵاتی كه‌رنه‌ڤاڵ O pais do carnaval)، (كه‌كاو Cacao)، (ئاره‌قه Suor)، (جوبیابا Jubiaba)، (ده‌ریای مردو Mar Morto)، (كاپتنه‌كانی لم Capitaes Areia)، (شۆڕشگێری هیوا O cavaleiro de esperanca)، (زه‌وییه سه‌خته‌كان Terras do sem fin)، (كێڵگه‌ی سوور Seara Vermelha)، (گابرییلا و مێخه‌ك و كاژ Gabriela, Cravo e Canela)، (دۆنا فلۆرا و دوو هاوسه‌ره‌كه‌ی Dona Flor e seus dois maridos)، (خیوه‌تی په‌ڕچو Tenda dos Milagres)، (جه‌نگی قه‌شه‌كانO Sumiço da Santa ).
هه‌رچی رۆمانی (كێڵگه‌ی سوور)ه كه ساڵی 1946 بڵاویكردۆته‌وه یه‌كێكه له‌و رۆمانه جیهانییانه‌ی ئازاره‌كانی مرۆڤی چه‌وساوه‌ی ده‌ستی سته‌می مرۆڤ و سه‌ختی سرووشتی تێدا به‌رجه‌سته‌كراوه. خوێنه‌ر له‌به‌رمبه‌ری هه‌ست به‌ناخۆشییه‌كانی ژیان و سه‌ختییه‌كانی گه‌ڕان به‌دوای ده‌كات. هه‌وڵه بێوه‌ستانه‌كانی مرۆڤی تێدا ده‌بینێ بۆ گه‌یشتن به‌ژیانی باشتر. له‌ده‌ستپێكی رۆمانه‌كه بۆ خوێنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێ كۆمه‌ڵێك جوتیار له‌دێبه‌رێكی ناوچه‌ی (سیارا) به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و هه‌ژارانه ده‌ژیه‌ن. خاوه‌نی زه‌ویه‌كه دكتۆر ئۆریانۆیه و له‌شاری ریۆدیجانیرۆ داده‌نیشێ و سه‌ركارێكی هه‌یه كاره‌كانی بۆ راده‌په‌ڕێنێ. به‌رژه‌و‌ه‌ندییه‌كانی دكتۆریش له‌شاره‌كه‌ی زیاتره بۆیه كاتی نییه سه‌ردانی ئه‌و شوێنه بكات. له‌ئێواره‌یه‌كدا كه خه‌ڵكی ئاواییه‌كه له‌ئاهه‌نگێكی ژنهێنان كۆببوونه‌وه. سه‌ركاره‌كه هه‌واڵێكی ناخۆشیان پێڕاده‌گه‌یه‌نێ كه له‌نامه‌یه‌كدا له‌دكتۆر بۆی نێردراوه. پێیان ده‌ڵێت دكتۆر شوێنه‌كه‌ی فرۆشتووه و ده‌بێت دانیشتوانه‌كه‌شی چۆلی بكه‌ن، چونكه خاوه‌نی نوێ به‌چۆڵكراوی ده‌یه‌وێت. به‌وه‌ش تاڵاوی سه‌رهه‌ڵگرتن و كۆچكردن به‌رۆكی خه‌ڵكه‌كه ده‌گرێت.
لێره‌وه خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ به‌سه‌رهاته سه‌خته‌كانی سه‌رهه‌ڵگرتنی دوو برا به‌خاوخێزانه‌وه رێده‌بڕێت كه ئه‌وان رێگه‌ی سه‌ختی بیابان له‌ژێر كاریگه‌ری وشكه‌ساڵی ده‌گرنه‌به‌ر به‌هیوای گه‌یشتن به‌شاری خوازیرۆی هه‌رێمی باهیا و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و پیراپۆرا و له‌كۆتایشدا گه‌یشتن به‌ولایه‌تی ساوپاولۆ تاله‌وێدا له‌گێڵگه‌كان كاریان ده‌ستبكه‌وێت. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ئه‌و رێگه‌یه زۆر درێژه كه‌چی رێگه ونده‌كه‌ن و به‌وێلی و هێواشی ده‌ڕۆن. له‌بێ خۆراكی و بێ ئاوی و به‌رتاوی گه‌رمای خۆری بیابان، بێهێز ده‌بن و نه‌خۆشی له‌ناویاندا بڵاوده‌بێته‌وه. نه‌وه‌ی یه‌ك له‌برایه‌كان كه (جێرۆنێمۆ)ی ناوه دوای ئه‌وه‌ی دڕك له‌قاچی راده‌چێت، برینه‌كه‌ی پیس ده‌بێت. چه‌ند رۆژێك ده‌ناڵێنێ و سیس ده‌بێت تا گیانی ده‌رده‌چێت. دوای چه‌ند رۆژێك له‌بڕینی رێگه‌ی سه‌خت، ژنی برایه‌كه‌ی دیكه (جۆبیدرۆ) كه‌به‌ئازای تا ده‌تلاوه ئه‌ویش ده‌مرێت. لێره‌دا خوێنه‌ر ئه‌و دیمه‌نه دڵته‌زێنه ده‌بینێ كه ئه‌وان له‌كاتی ناشتنی ناتوانن چاڵێكی باشی بۆ هه‌ڵكه‌نن، له‌سه‌ر سه‌ریشیان باڵنده‌ی گۆشتخۆری ئیرپیس ده‌خولێنه‌وه. دوای تاوێك دووركه‌وتنه‌وه‌یان، باڵنده‌كان گۆشتی مردووكه ده‌رده‌هێنن و له‌به‌رچاوان پارچه پارچه‌ی ده‌كه‌ن. دواتر گوێدرێژه‌كه‌شیان كه له‌حه‌ژمه‌تی برسییه‌تی گیای ژه‌هراوی خواردبوو، ده‌تۆپێ. به‌وه‌ش ئه‌ركی رێكردنی مرۆڤه‌كان هێنده‌ی دیكه سه‌خت ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی له‌خوازیرۆ به‌سواری كه‌شتی به‌ره‌و پیراپۆرا ئاراسته ده‌گرن، له‌سه‌ر كه‌شتی به‌هۆی خواردنی چه‌ور و زۆر خواردن، كه‌سه‌كانی ئه‌و دوو خێزانه هاوشێوه‌ی سه‌رهه‌ڵگره‌كانی دیكه دووچاری سكچوون ده‌بن، به‌وه‌ش منداڵێكی دیكه‌یان ده‌مرێت. هاوشێوه‌ی مردووه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر كه‌شتییه‌كه، ته‌رمی ئه‌ویش به‌ئاو داده‌ده‌ن.
له‌پیراپۆرا به‌ر له‌وه‌ی رێگه به‌كۆچه‌ره‌كان بدرێت به‌ره‌و شاری ساوپاولۆ بچن ده‌بووایه له‌پشكنینی ته‌ندروستی ده‌ربچن. پزیشكی تایبه‌ت به‌و كاره‌ش دوای ئه‌وه‌ی چاوی به (مرتا) ی كچه لاوه‌كه‌ی جێرۆنێمۆ ده‌كه‌وێ و پشكنینیش بۆ هه‌موویان ده‌كات، باره سه‌خته‌كه‌ی ئه‌وان ئیستیغلال ده‌كات كه له‌بێ پاره‌یی و سه‌ختی ته‌ندروستی ته‌واو هیلاكبوون، ناچاریش بوون چاوه‌ڕوان بن تاكو باری ته‌ندروستی جێرۆنێمۆ باش ده‌بێت و راپۆرتی رێپێدانی پێده‌درێت. دكتۆره‌كه پێشنیاری بۆ كردن (مرتا) له‌ماڵه‌كه‌ی خواردنی بۆ ئاماده بكات و خاوێنی بكاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریش هه‌م شوێنی مانه‌وه بۆ ئه‌وان دابین ده‌كات و هه‌میش پاره‌ی پێده‌دات. تا رۆژێك ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ری. هێنده‌ی پێنا‌چێ ئه‌و هه‌واڵه له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكانه بڵاوبۆوه كه له‌چاوه‌ڕوانی مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی چوونه ساوپاولۆبوون. باوكی مرتا به‌و رووداوه زۆر نیگه‌ران بوو نه‌یده‌ویست چیتر رووخساری كچه‌كه‌ی ببینێ. له‌و رۆژانه‌ی چاوه‌ڕوانی، مرتا ده‌بێت به‌یه‌ك له‌له‌شفرۆشه‌كان و هاوشێوه‌ی ئه‌وانیش میكیاژ به‌كارده‌هێنێ. كاتێكیش كه‌س و كاره‌كه‌ی سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌بن، ئه‌و هه‌ر له‌و شاره ده‌مێنێته‌وه و ئه‌و كاره‌شی ده‌كات به‌هۆكاری بژێوی ژیانی. له‌كاتێكدا كه پێشتر هه‌رگیز ئه‌و سه‌رشۆڕییه‌ی به‌خه‌یاڵ دانه‌ده‌هات. به‌و جۆره ئه‌و دوو خێزانه له‌كۆی سێنزده كه‌س چوار كه‌سیان لێده‌مێنێته‌وه و رێگه‌ی ساوپاولۆ ده‌گرنه‌به‌ر. ئه‌وانی دیكه به‌درێژایی ئه‌و گه‌شته سه‌خته یا مردن یان دا‌بڕان یاخود یاخی بوون و به‌ره‌و ئاراسته‌ی دیكه چوون.
شایانی باسه ناوه‌رۆكی ئه‌و رۆمانه ساڵی 1964 كرا به‌فیلمی سینه‌مایی كه ئه‌لبێرتۆ داڤێرسا ده‌ریهێناوه و هه‌ریه‌ك له ماریا ئادیلیا و ئیڤانێلد ئالڤیس و ماریلدا ئالڤێس و ماریسا ئاندراد رۆڵیان تێداگێراوه.
ئه‌مادۆ له‌چه‌ند وێستگه‌یه‌ك دا
* خۆرخی ئه‌مادۆ Jorge Amado رۆژی10 ی ئابی ساڵی 1912 له خێزانێكی جوتیاری ناو كێڵگه‌كانی كه‌كاوی گوندی لیتابونای باشووری ولایه‌تی باهیای رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی به‌رازیل هاته‌دونیا.
* ساڵی 1926 وه‌ك هەرزەكارێك چووه پاڵ حزبی كۆكونیستی وڵاته‌كه‌ی، هه‌رچه‌نده دواتر ئه‌و چوونه‌پاڵه‌ی زۆر به‌گران له‌سه‌ر وه‌ستا. به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می گوتولیۆ ڤارگاس Getúlio Vargas ی دیكتاتۆر كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندان جار خرا زیندان و دووچاری راوه‌دوونان و ئاوا‌ره‌بوونیش بوو. دواتریش له‌واقیعیه‌تی ئه‌و ئایدیایه بێئومێدده‌بێ!
* ساڵی1930 بۆ خوێندنی ماف چووه زانكۆی ریۆدی جانیرۆ.
* دوای ئه‌وه‌ی خوێندنی مافی تەواوكرد. به‌هیچ جۆرێك كاری پارێزه‌ری نەكرد، به‌ڵكو ئه‌ده‌ب و كاروباری سیاسی به‌لاوه گرنگتربوو،
* دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ڤارگاس. له‌كاتی پیاده‌كردنی پرۆژه‌ی دیموكراتی، بڕیاری لێبوردن بۆ ئه‌مادۆ ده‌رچوو. ئه‌ویش گه‌ڕا‌وه وڵات وه‌ك جێگری فیدراڵ ساوپاولۆی نوێنه‌ری حزبی كۆمونیستی بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا. ساڵی دواتر به‌ده‌نگێكی زۆر ئه‌ندامیه‌تی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا. هێندەی پێنەچوو حكومه‌تی سه‌ربازی، شه‌رعییه‌تی حزبی كۆمونیستی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند ئه‌و حزبه نایاساییه. ئیتر له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتەكەی، ماوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مادۆش به‌كۆتاهات. بۆیه ناچار بوو جارێكی دیكه وڵات جێبهێلێ. له‌ناو وڵاتیش جارێكی دیكە فه‌رمانی یاساغكردن و سوتاندنی كتێبه‌كانی ده‌ركرا.
* ساڵی 1961 به ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای ئادابی به‌رازیل هه‌ڵبژێردرا.
* ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند و هزرمه‌ند، له‌شاری لارجۆ بلۆرینهۆ، موزه‌خانه‌ی ئه‌مادۆ دامه‌زرا.
* ساڵی 1993 تووشی نۆبه‌ی دڵ بوو و به‌هۆیه‌وه ته‌ندروستی تێكچوو.
* ساڵی 1996 ئامێری رێكخستنی ترپه‌ی دڵی بۆ دانرا.
* ڕۆژی 6 ی ئابی ساڵی 2001 له‌شاری سلڤادۆری باهیا كۆچی دوایی كرد. دوای تێپه‌ڕبوونی چوار رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وته، خۆڵه‌مێشه‌كه‌ی له‌باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ی په‌خشكرا.
* كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی نێوده‌ڵه‌تی پێبه‌خشراوه له‌وانه خه‌ڵاتی ستالین، مه‌دالیای رێزلێنانی فه‌ره‌نسی، خه‌ڵاتی دیمیترۆف، خه‌ڵاتی پابلۆ نیرۆدا، خه‌ڵاتی لویس دی كامۆیس، خه‌ڵاتی سین‌و دیل دوكا. له‌كۆمه‌ڵێك زانكۆی جیهانیش دكتۆرای فه‌خری پێدراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.