Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:32

هاتووچۆی هه‌ولێر شۆفێران له‌ جۆرێكی نوێی سزادان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


هاتووچۆی هه‌ولێر شۆفێران له‌ باره‌ی جۆرێكی نوێی سزادان ئاگادارده‌كاته‌وه‌. 
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م30ی4ی2023 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند: سەرجەم شوفێرانی بەڕێزمان ئاگادار دەکەینەوە ،کەوا لەرۆژی 2023/5/1، تایبەتمەندی سزادان لەڕێگای کامێرەکانی چاودێری خێرایی، لەسەر نەبەستانی پشتێنەی دڵنیایی و بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی لێخوڕین، چالاک دەکرێت.
راشگه‌یاندراوه‌"هەر شۆفێرێک ئەو سەرپێچیانە بکات سزا دەدرێت لەسەری، بۆیە داوا لەهەمووان دەکەین کە بۆ سەلامەتی پابەندی یاساکان بن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.