دەستەی وەبەرهێنان داوا لەخاوەن یەكەكانی پڕۆژەی وەرین ستی دەكات سەردانی لیژنەی چارەسەركردن و چێككردنەوەی گرێبەستەكانی پڕۆژەكە بكەن بۆ مەبەستی ڕێكخستن و نوێككردنەوەی گرێبەستەكانیان لەگەڵ وەبەرهێنەری نوێی پڕۆژەكە.
بەرگەشت ئاكرەیی ،وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە كوردستان تیڤی راگەیاند: ئاگاداری سەرجەم خاوەن ئەو یەكانە دەكەینەوە كە گرێبەستیان لەگەڵ وەبەرهێنەری كۆنی پڕۆژەی (وەرین ستی) ئەنجام داو،بە پێی ئەو ڕێككەوتانەی لە خوارەوە بۆ سەردانیكردنیان دیاریكراوە.
هەروەها گوتی: داوا لە خاوەن ئەو یەكانە دەكەین سەردانی لیژنەی چارەسەركردن و چێككردنەوەی گرێبەستەكانی پڕۆژەكە بكەن لە ئۆفیسی (ئیتاڵی یەك) خانووی ژمارە (464) بۆ مەبەستی ڕێكخستن و نوێككردنەوەی گرێبەستەكانیان لەگەڵ وەبەرهێنەری نوێی پڕۆژەكە (كۆمپانیای ڕەوت بۆ بەڵێندەرایەتی و وەبەرهێنان).
گوتیشی: پێویستە خاوەن یەكە وێنەی ڕەسەنی گرێبەست و پسوولەی پارەدان لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ ئەوەی كاری پێویستی بۆ ئەنجام بدرێت كە بەم شێوەیە كاتی سەردانیكردن دەست نیشانكراوە.
- خاوەن یەكەكانی جۆری (خانوو) بە گشت جۆرەكانی لە ڕێكەوتی (2/5/2023 تاوەكو 1/8/2023) كاتی سەردانیكردنیانە.
- خاوەن یەكەكانی جۆری (شوقە) بە گشت جۆرەكانی لە ڕێكەوتی (2/8/2023 تاوەكو 1/10/2023) كاتی سەردانیكردنیانە.
دەستەی وەبەرهێنان كێشەی یەكەكانی پڕۆژەی وەرین ستی چارەسەر دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.