Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:28

نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕ گۆڕانکاری بەسەردا هات

کوردستان TV
100%

نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر دۆلارێک بە 1420 مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی 04ـی 2023 نرخی دۆلار لەگەڵ داخستنی بازاڕەکانی دراو گۆڕانکاری بەسەردا هات، هەر 100 دۆلارێک بە 142 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەم نرخەی دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزبووەتەوە کە بە 141 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.

لەدوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو، بانکی ناوەندی و حکوومەتی عێراق چەند ڕێکارێکیان گرتەبەر بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار، لەگەڵ گرتنەبەری ڕێکارەکان ماوەی چەند ڕۆژێک بوو نرخی دۆلار بەردەوام لە دابەزیندابوو.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.