Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:41

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: هه‌ر كه‌سێك قوتابییان فریو بدات بۆ غه‌شكردن ڕووبه‌ڕووی دادگه‌ ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی وەزارەتی پەروەردە جەخت دەکاتەوە کە سکاڵاکار دەبن لەسەر هەر کەس و باندێک کە بانگەشەی نایاسایی لەبارەی تاقیکردنەوەکان بکات و ڕووبەڕووی دادگەی دەکەینەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی 04ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردۆتەوە سەبارەت بە دەستگیرکردنی باندە فریودەرەکان و ئاماژەی بەوە داوە کە "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی، لەسەر سکاڵای یاسایی وەزارەتی پەروەردە، چەندین باندی فریودەریان دەستگیر کردووە کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان قوتابییان فریو دەدەن بە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بۆ گزیکردن (غەش)."

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی وەزارەتی پەروەردە جەختی کردۆتەوە کە "بەمەبەستی بەدیهێنانی دادپەروەری سکاڵاکاردەبین لەسەر هەر کەس و باندێک، کە بانگەشەی نایاسایی لەبارەی تاقیکردنەوەکان بکات و ڕووبەڕووی دادگەیان دەکەینەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.