Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:48

هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بۆ تۆماركرنی ئۆتۆمبێل و تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵیانه‌ و به‌ناوكردن بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاگادارییه‌كی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان تۆمار ده‌كه‌ن و یان ساڵیانه‌ تازه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و یاخود كاری به‌ناوكردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌ناو ده‌كه‌ن.

هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: سەرجەم هاووڵاتییان و سەردانیکەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بەهەموو بەشەکانییەوە ئاگادار دەکەینەوە کەوا دەبێت لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان یان تازەکردنەوەی ساڵیانە یان گۆڕینی خاوەندارێتی یان هەر کارێکی تر ده‌كه‌ن.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌: دەبێت ئه‌و كه‌سانه‌ سەرجەم ئەو بەلگەنامانەی کە پێویستن (کارتی نیشتیمانی، ناسنامەی باری کەسی، کارتی زانیاری، مەنەفێست) لەلایان بێت و نیشانی بدەن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت وێنەی به‌ڵه‌گه‌نامه‌كان رەسەن بن و بە هیچ شێوەیەک کار بە فۆتۆکۆپی بەلگەنامەکان ناکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.