Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:14

له‌ ئێران به‌ڕێوه‌به‌رێكی پۆلیس و هاوسه‌ره‌كه‌ی كوژران

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌فسه‌ری پۆلیسی شارێكی ئێران له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێ كرا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ست دا.

ئاژانسی ده‌نگوباسی (فارس) بڵاوی كرده‌وه‌: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كه‌سێكی نه‌ناسراو له‌نێو ئۆتۆمبێلێكی جۆری "بیجۆ پارس" ته‌قه‌ی له‌ ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ته‌كه‌ی رائید عه‌لیره‌زا شه‌هركی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی شاری سه‌راوان سه‌ر به‌ پارێزگای سیستان و بلووشستان كردووه‌.

بڵاویشی كرده‌وه‌: به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی شاری سه‌راوان كه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌نێو ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ته‌كه‌یاندا بوونه‌، له‌ كاتی ته‌قه‌كان راسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، هاوسه‌ره‌كه‌شی بریندار بووه‌ و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڕووداوه‌كانی كوشتن و به‌ ئامانجكردنی به‌رپرسان و ئه‌فسه‌رانی سه‌ربازی و پۆلیس له‌ وڵاتی ئێران ماوه‌یه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووی له‌ زیادبوون كردووه‌ به‌تایبه‌تیش دوای هه‌ڵگیرسانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ ئازاردن و ده‌ستگیركردن و كوشتنی خۆپیشانده‌ران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.