Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:25

لە چوار ساڵی كابینەی نۆیەم زیاتر لە 45 هەزار كارت كراون بە سەنەد

کوردستان TV
100%

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار ساڵی كابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 45 هەزار كارت كراون بە سەنەد.

ئەمڕۆ یەكشەممە 30ـی 04ـی 2023، هەریەک لە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا قۆناغێكی دیکەی گۆڕینی كارتیان بۆ سەنەد لە شاری هەولێر ڕاگەیاند.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند: لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا (13 هەزار و 289) كارتی دیکە گۆڕاوە بۆ سەنەد، لە كەرتەكانی (باغەمرەشەهاب، گەڕەكی ژین لە دارەتوو، كورانی نوێ، بێریات و عەزە و 95ـی كەسنەزان)، پێشتریش نزیكەی (32 هەزار) كارتی دیكە كراونەتە سەنەد و كۆی گشتیى ئەو كارتانەی لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتى هەرێمى کوردستان لە شاری هەولێر گۆڕدراون بۆ سەنەد، نزیكەی (45 هەزار و 63) كارتن.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ پارێزگاری هەولێر داوایان لە هاووڵاتییان کرد لە 01ـی 05ـی 2023 تاوەکو 01ـی 08ـی 2023، سەردانی فەرمانگەكانی شارەوانی و تۆماركردنی خانووبەرە بكەن بۆ ئەوەی ئەو كارتانە بکەنە سەنەد، بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیان ببن بە خاوەنی قەواڵەی یاسایی موڵکەکانیان، چونكە لەدوای ئەو ماوەیەى کە دیاریکراوە بۆیان ئەگەر دەست بەهەنگاوەکانى گۆڕینى کارتەکان بۆ سەنەد نەکەن، ڕێکارى پێبژاردنى یاساییان دێتەسەر.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار خۆشحاڵی خۆشی لەبەرامبەر قۆناغێكی دیکەی كاركردنی گۆڕینی كارت بۆ سەنەد نیشان دا و جەختی کردەوە کە "بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ کارئاسانى هاووڵاتییان و ڕایککردن و جێبەجێکردنى کاروبارەکانیان بەباشی بەردەوام دەبين و ئێمە لە خزمەتی هاووڵاتییاندا دەبین."

هاوکات هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە "هەنگاوی زۆر گرنگیان لە گۆڕینی كارت بۆ سەنەد گرتووەتەبەر".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.