Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:19

له‌ به‌ریتانیا كه‌سێك به‌ چه‌قۆ كه‌وتۆته‌ ناو خه‌ڵك و كوژراو و بریندار هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ ناوچه‌ی كۆرنوال له‌ باشووری رۆژئاوای به‌ریتانیا، تۆمه‌تبارێك به‌ چه‌قۆ هێرشی كردۆته‌ سه‌ر هاووڵاتییان و‌ كه‌سێكی كوشتووه‌ و چه‌ند كه‌سێكی تریشی بریندار كردووه‌.

ڕووداوه‌كه‌ له‌به‌رده‌م یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ له‌ ناوچه‌ی كۆرنوال ڕوویداوه‌، كه‌سێك به‌ چه‌قۆ هێرشی كردۆته‌ سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ نزیك یانه‌كه‌ بوونه‌، تۆمه‌تباره‌كه‌ كه‌سێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌ی كوشتووه‌‌ و حه‌وت پیاو و ژنی تریشی خه‌ڵتانی خوێن كردووه‌.

پۆلیسی كۆرنوال گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ ته‌مه‌نی ته‌نیا 24 ساڵه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری وه‌شاندنی چه‌قۆ و نانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌سابخانه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.