Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:31

بە ڤیدیۆ؛ تۆمەتبارێک دوای ئەنجامدانی 32 تاوانی دزی دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی تۆمەتبارێکی دەستگیر کردووە، کە دانی بە 32 تاوانی دزیکردندا ناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی چەند شۆفێرێک سكاڵایان تۆمار كرد كە جامی ئۆتۆمبێلەكانیان شكاوە یان كراوەتەوە و پارەی لێدزراوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرئەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت.

ڕاشیگەیاند: تۆمەتبار (س.ئـ.ح لەدایكبووی 1989) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوەکە هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتبارەکە دانی بە 32 تاوانی دزیكردندا ناوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.