Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:20

لە دووزخورماتوو بەهۆی شەڕەچەقۆوە 12 کەس بریندارن

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ چەند گەنجێکی شارۆچکەی دووزخورماتوو بووەتە دەمەقاڵێیان و شەڕەچەقۆ لەنێوانیان ڕووی داوە، بەهۆیەوە 12 کەس بریندار بوونە.

بەم درەنگانی شەوە و کەمێک پێش ئێستا، لە قەزای دووزخورماتوو شەڕەچەقۆ لەنێوان چەند گەنجێک ڕووی داوە و 12 کەس بریندارن، هەڵۆ جەباری پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لەمبارەیەوە پێی ڕاگەیاندین: چەند گەنجێکی شارۆچکەی دووزخورماتوو بووەتە دەمەقاڵێیان و شەڕ لەنێوانیان دروست بووە و بە چەقۆ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە.

سەبارەت بە وردەکاری شەڕەکە هەڵۆ جەباری باسی لەوە کرد کە "سەرەتا شەش کەس بریندار بوونە، دواتر لە کاتی ڕەوانەکردنیان بۆ نەخۆشخانەی دووزخورماتوو دووبارە بووەتەوە شەڕیان و تاوەکو ئێستا دوانزە کەس بەهۆی شەڕەکەوە بریندارن ."

لەبارەی ڕەوشی بریندارەکان پەیامنێرمان ئاماژەی بەوە دا کە "سێ لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەرکووک کراون."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.