به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ئه‌مریكا رایگه‌یاند: باربارالیڤ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕۆژی 29ی4ی2023 به‌سه‌ردانی كردنی وڵاتی ئوردن گه‌شته‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كه ده‌ست پێكرده‌وه.
راشیده‌گه‌ێنێت: یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌شته‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا 5ی5ی2023، به‌رده‌وام ده‌بێت.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات" باربارا لیڤ له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵات سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات " له هه‌ولێریش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی دۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه" له میانی سه‌ردانی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه، ناوبراو پشتیوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتده‌كاته‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.