Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:31

سەرۆکی حکوومەت پەیامێکی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە و وێڕای پیرۆزباییکردنی لە کرێکاران جەخت دەکاتەوە کە حکوومەت لە پڕۆسەی چاکسازییەکانی لەپێناو باشترکردنی گوزەرانی کرێکارانی کوردستان بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 01ـی 05ـی 2023 کە ڕۆژی جیهانیی کرێکارانە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەم بۆنەوەیەوە پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە و ڕایگەیاند: بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

لە پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی ڕۆڵی کرێکاران لە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی کوردستان بە گرنگ دەزانێت و لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە دا کە "بەڕێز و پێزانینەوە لە ئەرک و ماندووبوون و ڕۆڵی گرنگی كرێكارانی كوردستان دەڕوانین لە  ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی کوردستاندا."

سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا جەختی لە کارکردنی حکوومەت بۆ باشترکردنی گوزەرانی کرێکاران کردۆتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە "حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە پڕۆسەی چاکسازییەکانی لەپێناو باشترکردنی گوزەرانی کرێکارانی کوردستان، لەم ڕووەوە، پەسەندکردنی یاسای کار لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا، بەشێکە لە  چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری باشترکردنی ژیان و مسۆگەرکردنی مافەکانی کرێکاران لەڕووی تەندروستیی، سەلامەتی پیشەیی، دابینکردنی مافە یاساییەکانیان و سنووردانان بۆ هەموو جۆرە ستەم و چەوساندنەوەیەکی کرێکاران."

هەر لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حکوومەت ڕۆژی کرێکاران پیرۆز دەکات و هیوای ژیانێکی باشتریان بۆ دەخوازێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.