Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:47

نرخی نەوت بۆ خوار 80 دۆلار دابەزی

کوردستان TV
100%

نرخی نەوت لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار 80 دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ دووشەممە 01ـی 05ـی 2023 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 63 سەنت کە دەکاتە 0.8% دابەزی و بە 79 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی تکساسی ئەمریکی ڕێژەی 67 سەنت کە دەکاتە 0.8% دابەزیوە و بە 76 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

شارەزایانی ئابووری هۆکاری ئەم دابەزینەی نرخی نەوت بۆ نیگەرانییەکان لەبارەی لاوازبوونی بەرهەمهێنان لە کارگەکانی چین دەگەڕێننەوە، کە یەکێکە لە گەورەترین وڵاتەکانی بەکاربەری نەوت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.