Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:48

کەشناسی: ئەمڕۆ ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە هەیە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاو کردۆتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 01ـی 05ـی 2023 ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە هەیە.

ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما  بە (2-3) پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەکشەممە، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دادەبەزێت، پلەکانی گەرما 5 پلە نزم دەبنەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە خێرایى با مامناوەند دەبێت (10  - 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، هەندی کات چالاک دەبێ بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، هەروەها ئاراستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت.

سەبارەت بە ڕەوشی کەشوهەوای سبەی سێشەممە 02ـی 05ـی 2023 کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بە (1-2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

کەشناسی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممە بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر: 23 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 21 پلەى سیلیزى

دهۆک: 21 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 28 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 23 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى

سۆران: 21 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 30 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 16 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.