یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له هه‌ولێر له به‌شداری كردنی له خولی پله‌یه‌كی شه‌تره‌نجی عێراقدا میدالیایه‌كی زێڕ و زیو به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
د.دلزار حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له لێدوانێكی بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له چه‌ند رۆژی رابردوو ژماره‌یه‌ك له یاریزانانی كوڕ و كچی یانه‌كه‌مان به‌شدارییان له خولی پله‌یه‌كی شه‌تره‌نجی عێراق له شاری به‌غدا كرد، له به‌شداریكردنیشمان توانیمان ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنین ئه‌ویش به ده‌ست هێنانی 2 میدالیای زێڕ و زیو كه یانه‌كه‌مان له خوله‌كه‌دا به‌ده‌ستی هێناوه.
د.دلزار حه‌مه ساڵح گوتیشی،له خوله‌كه‌دا 14 یانه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و له هه‌رێمی كوردستانیش یانه‌كه‌مان به‌شداربوو له خوله‌كه‌دا توانیومان هه‌نگاوێكی باش بچینه پێش و سه‌ركه‌وین بۆ چوار گۆشه‌ی زێڕین.
یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد باره‌گای سه‌ره‌كی له هه‌ولێری پایته‌خی هه‌رێمی كوردستانه، له به‌شداریشی له خول و چالاكییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه خاوه‌ن چه‌ندین نازناو و ده‌ست كه‌وته و یاریزانانیشی له خول و پالهوانێـتییهكانی ده‌ره‌وه نوێنه‌رایه‌تی عێراقییان كردووه تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه.
ئاماده‌كاری هه‌واڵ ... شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.