ڕۆژی جیھانیی كرێكاران، یان ڕۆژی 1ی ئایار (به ئینگلیزی:International Workers' Day) به ڕۆژی جیهانیی جه‌ژنی كرێكاران ناسراوه و ده‌كه‌وێته 1ی ئایاری ھه‌موو ساڵێك ئه‌و ڕۆژه له نزیكه‌ی ھه‌شتا وڵاتی جیھان پشووی فه‌رمییه، له‌م ڕۆژه‌دا كرێكاران و بزووتنه‌وه كرێكارییه‌كان له‌وانه سۆسیالیزم و كۆمۆنیسته‌كان و پارت و لایه‌نه چه‌په‌كان به ڕێپێوان و چالاكی و یادی ڕۆژه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
له ساڵی 1856 دا كرێكارانی ئۆسترالیا له پێناو چه‌سپاندنی 8 كاتژمێر كار له ڕۆژێكدا كۆبوونه‌وه. ئه‌م ڕۆژه‌ی ئه‌و مه‌راسیمه‌یان تێیدا به‌رپا كرد 21 ی نیسان بوو. له سه‌ره‌تادا كرێكارانی ئوسترالیا به ته‌نھا ساڵی 1856 یان له‌به‌رچاو گرتبوو، به‌ڵام مه‌راسیمی یه‌كه‌مین ساڵ كاریگه‌ری گرنگی دانا له سه‌ر جه‌ماوه‌ری پرۆلیتاریای ئوسترالیا، ھه‌ر بۆیه‌ش وا بڕیار درا ھه‌موو ساڵێك بكرێته‌وه.
له یه‌كی ئایاری 1886دا كرێكارانی شیكاگۆ سه‌رجه‌میان وازیان له كار هێنا و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان كه ژماره‌یان له نێوان 350 تا 450 هه‌زار كرێكار ده‌بوو، سوور بوون له‌سه‌ر داواكانیان و دروشمی " هه‌شت سه‌عات كار، هه‌شت سه‌عات پشوودان، هه‌شت سه‌عات خه‌وتن"یان دووپات ده‌كرده‌وه، سووربوون و به‌رده‌وامی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ڕۆژ دوای ڕۆژ خه‌ڵكی زیاتری كۆ ده‌كردنه‌وه و له شاره‌كانی تریش ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ستیان پێ ده‌كرد، به‌جۆرێك بووه وازهێنانی كرێكاران له كاركردن، بووه هۆی كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌رته ئابوورییه‌كان، سه‌ره‌نجام پارێزگاری شاری شیكاگۆ له‌گه‌ڵ كرێكاران كۆ بووه‌وه و داواكانی لێ وه‌رگرتن و به‌ڵێنی دا كه به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه بچێت، به‌ڵام دواتر گردبوونه‌وه‌ی كرێكارانی جێ هێشت و پۆلیس ده‌ستیان به جموجۆڵ كرد تا هێز به‌كار بهێنن بۆ بڵاوه پێكردنی كرێكارانی خۆپێشانده‌ر، پۆلیس ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌وه و دواتر له شیكاگۆ بۆمبێك له نێو كۆمه‌ڵێك پۆلیس ته‌قییه‌وه و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك پۆلیس كوژران.
دواجار كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی "ڕۆژنامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی" سۆسیال دێمۆكرات له ساڵی 1889دا بڕیاری دا 1ی ئایاری بكرێته "ڕۆژی خه‌باتی كرێكارن" ساڵانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و له‌و كاته‌وه ئه‌م ڕۆژه به كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و مانگرتن ده‌ستی پێ كردووه.
ساڵی 1893 له كۆنگره‌ی یه‌كێتییه كرێكارییه‌كاندا له فه‌ره‌نسا له شاری مارسێلیا جارێكی دیكه ئاراسته‌ی خه‌باتكارانی 1ی ئایار وه‌ك ڕۆژی مانگرتنی گشتی پێداگری له‌سه‌ر كرایه‌وه، شتێك كه زیاتر دابڕانی له پارتی سۆسیال دێمۆكرات واوه‌تر به‌ره‌وپیش برد. دواتر ساڵی 1896 كاتێك كه ئه‌ندامانی ئه‌ناركیست له نێونه‌ته‌وه‌یی دووه‌مدا له له‌نده‌ن له‌به‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پارله‌مانتاریزم ده‌ركران، ئه‌و لێكدابرانه فراوانتر بوو.
هه‌رچه‌نده ئه‌م یاده تا ئێستا له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دانی پێدا نه‌نراوه، به‌ڵام له زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان یاد ده‌كرێته‌وه و له زیاتر له 80 وڵاتی جیهانیش بۆته پشووی فه‌رمی و وه‌ك جه‌ژنێك سه‌یر ده‌كرێت..
له‌م رۆژه دا پیرۆزبایی له هه‌موو كرێكارانی جیهان به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.