Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:29

145 هەزار کرێکار له‌ هەرێمی کوردستان دەستەبەرکراون

کوردستان TV
100%


 نەزمی موساجێگری بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی رایده‌گه‌ێنێت: لە ساڵی رابردوودا، بە گشتی ژمارەی کرێکارە دەستەبەرکراوەکان نزیکەی 138 هەزار کرێکار بوون، هاوکات لە سێ مانگی ئەمساڵدا، تا ئێستا هەشت هەزار کرێکار دەستەبەرکراون لەو ژمارەیەش شەش هەزار و 500کرێکار خۆماڵیین و ئەوانی دیکە بیانیین".

لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵ تا ئێستا، هەشت هەزار کرێکار لە هەرێمی کوردستان دەستەبەرکراون کە شەش هەزار و 500 کرێکاریان خۆماڵیین و ئەوانی دیکەش کرێکاری بیانیین ئەمە لە کاتێکدایە کە لە وەرزی یەکەمی ساڵی رابردوودا، چوار هەزار و 998 کرێکار تۆمارکرابوون کە بریتیی بوون لە چوار ھەزار و 475 کرێکاری خۆماڵیی و 523 کرێکاری بیانیی.

بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بە گشتی تا کۆتایی ساڵی 2022 لە هەرێمی کوردستان،138 هەزار کرێکار دەستەبەرکراون، هەروەها مۆڵەت بە 197 کۆمپانیا دراوە کە کرێکاری بیانیی دەھێننە ھەرێمی کوردستان، بەڵام لەو ژمارەیەدا تەنیا ٥١ کۆمپانیا کاران، ئەوانی دیکە یان راگیراون یان لە لیستی رەشدان.

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی، نەزمی موسا بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران،  رایده‌گه‌ێنێـت: "هەر کەسێک تەمەنی لە سەرووی 15 ساڵییەوە بێت، دەتوانێت کار بکات و یاساکانی وەزارەتی کار لەسەری جێبەجێ دەکرێت، هەر کەسێک کە کاردەکات، بە چاودێری و سەرپەرشتی خاوەنکارێک بەرامبەر بە وەرگرتنی کرێیەکی دیاریکراو، گرێبەستێک لەنێوانیاندا دەبێت، بە گشتی ئەم گرێبەستە لە چوارچێوەی یاسای کاردا بریتییە لە شێوازی رێکخستنی پەیوەندی نێوان کرێکار و خاوەنکار".

نەزمی موسا گوتیشی: "خۆشبەختانە ساڵانە تۆمارکردنی کرێکاران بەرەو زیادبوون دەڕوات و پابەندبوونی خاوەنکارەکان بە رێنماییەکان زیاترە. لە ساڵی رابردوودا، بە گشتی ژمارەی کرێکارە دەستەبەرکراوەکان نزیکەی 138 هەزار کرێکار بوون، هاوکات لە سێ مانگی ئەمساڵدا، تا ئێستا هەشت هەزار کرێکار دەستەبەرکراون لەو ژمارەیەش شەش هەزار و 500 کرێکار خۆماڵیین و ئەوانی دیکە بیانیین".

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی، نەزمی موسا ئاماژەی بەوەیش کرد کە دوای بڕیارێکی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بوونی رێژەی سەدا 75ی کرێکاری خۆماڵیی لە پڕۆژەکان، رێژەی دەستەبەرکردنی کرێکارانی خۆماڵیی بەرزبووەتەوە.

گوتیشی: "دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەکرد کە دەبێت رێژەی کرێکارانی خۆماڵیی لە پڕۆژەکان سەدا 75 بێت و نابێت رێژەی کرێکارانی بیانییش لە سەدا 25 زیاتر بێت، ئەم بڕیارە بووە هۆی ئەوەی کە رێژەی کرێکارانی خۆماڵیی بەرزبێتەوە، بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەش، دوو لیژنەی پشکنینمان هەیە کە سەردانی مەیدانی بۆ پڕۆژەکان ئەنجام دەدەن، ئەمە جگە لەوەی کە مانگانە خاوەنکارەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی دەکەن بۆ ئەوەی پابەندییەکانی خۆیان لە دانی بەشداریکردنی کرێکارەکان بسەلمێنن".

رۆژی یەکی ئایاری ھەموو ساڵێک بە رۆژی جیھانیی کرێکاران یان جەژنی کرێکاران ناسێندراوە، ئەمەش پەیوەستە بە رووداوێکی 137ساڵ لەمەوبەر کە تیایدا کرێکارانی شاری شیکاگۆ لە ئەمریکا داوای کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کاریان کرد و لەژێر دروشمی 'ھەشت کاتژمێر کارکردن، ھەشت کاتژمێر پشوودان و ھەشت کاتژمێر خەوتن'، بەھەزاران کرێکار رژانە سەر شەقامەکان و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکاندا لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا، ژمارەیەک کرێکار کوژران و دواتر بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە کۆنگرێسی ئەمریکا یەکی ئایاری وەک رۆژی کرێکاران بە کۆی دەنگ پەسەند کرد و تیایدا داواکارییەکانی کرێکاران چەسپێنران و کاتژمێرەکانی کارکردن کەمکرانەوە.

ساڵانە لەم رۆژەدا لە ھەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆری وڵاتان پشووی فەرمییە و چەندین بۆنە و چالاکی جۆراوجۆر بۆ باشترکردنی ژیانی کرێکاران بەڕێوەدەچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.