Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 08:28

مانچێسته‌رستی پێشه‌نگی پریمه‌رلیگی وه‌رگرته‌وه‌ و بایرنیش پێش دۆرتمۆند كه‌وت و ناپۆلیش له‌ نازناو شكستی هێنا

کوردستان TV
100%


       
یانه‌ی ناپۆلی نه‌یتوانی سوود له‌بردنه‌وه‌ی ئینته‌ر له‌ لازیۆ وه‌ربگرێت و بۆ سێیه‌مین جار له‌مێژوو ببێته‌ براوه‌ی نازناوی خولی كالچۆ، به‌ڵكو یه‌كلابوونه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی بۆ گه‌رێكی دیكه‌ دواخرا.
 له‌گه‌ری سی و دووی خولی ئیتالیا ناپۆلی له‌سه‌ر یاریگای دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا میوانداری یانه‌ی سالیرنیتانیای كرد، له‌گێمی یه‌كه‌م تیپی میوان خۆراگربوو له‌به‌رده‌م هێرشه‌كانی ناپۆلی، له‌م گێمه‌دا یاریزانانی یانه‌ی ناپۆلی به‌ گه‌رم و گوریه‌وه‌ رووبه‌رووی میوانه‌كه‌یان بوونه‌وه‌، به‌ڵام له‌م گێمه‌دا ناپۆلی هێرشه‌كانی بێ ئاكام بوو.
له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی ناپۆلی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان، دواجار له‌خوله‌كی شه‌ست و دوو ماتیاس ئۆلیڤێرا گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، یاریه‌كه‌ به‌ره‌و كۆتایی بوو، له‌خوله‌كی هه‌شتاو چوار یانه‌ی سالێرنیتانا له‌رێی یاریزان بۆلای دیا گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی تۆماركرده‌وه‌.
 به‌م جۆره‌ یانه‌ی میوان رێگربوو له‌به‌رده‌م كورانی ناپۆلی له‌م گه‌ره‌ نازناوه‌كه‌ یه‌كلابكه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ ره‌نگه‌ له‌یاریگای ئۆدێنزی نازناوه‌كه‌ یه‌كلاببێته‌وه‌.    

 
له‌وڵاتی ئینگلته‌راو له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری سی و چواری خولی ئینگلیزی، یانه‌ی فولهام میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ر ستی كرد.
 یارییه‌كه‌ به‌گۆلێك به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی ته‌واو بوو، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌و له‌خوله‌كی سێ مانچسته‌ر ستی لێدانی سزای به‌ده‌ستهێنا، ئیرلینگ هالاند سه‌ركه‌وتوو بوو له‌جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌و گۆلی پێشكه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
 له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی فولهام له‌خوله‌كی پازده‌ به‌واژووی یاریزان كارلۆس ڤینسیۆس گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه‌، دوابه‌دوای ئه‌م گۆله‌ یاریزانانی ستیزن به‌رده‌وامبوون له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ تۆماركردنی گۆلی دیكه‌، له‌خوله‌كی سی و شه‌ش جۆلیان ئه‌لڤارێز گۆلی دووه‌می بۆ ستیزن تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م مانچسته‌ر ستی به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك له‌پێشه‌وه‌بوو.
 له‌گێمی دووه‌م ئه‌گه‌رچی هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشی مه‌ترسیداریان برده‌ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام هیچ لایه‌ك نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بكات، به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی مانچسته‌ری ستی ته‌واو بوو.
 به‌م ئه‌نجامه‌ كۆی خاڵه‌كانی مان ستی بووه‌ حه‌فتاو شه‌ش خاڵ وپێشه‌نگی ریزبه‌ندی له‌یانه‌ی ئه‌رسناڵ وه‌رگرته‌وه‌، فولهامیش چلو پێنج خالی هه‌یه‌ و له‌ناوه‌ڕاستی ریزبه‌ندیه‌.  
                                           

له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا و له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری سی بۆندسلیگا، یانه‌ی بایرن میونشن له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانو ئه‌رینا به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌سه‌ر یانه‌ی هێرتابه‌رلین تۆماركردو گه‌رایه‌وه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی.
 له‌گێمی یه‌كه‌م تیپی میوان خۆراگربوو له‌به‌رده‌م هێرشه‌كانی بایه‌ر میونشن، ئه‌م گێمه‌ به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو، له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی تیپه‌ باڤاریه‌كه‌ به‌رده‌وامبوون له‌گوشاره‌كانیان تا له‌خوله‌كی شه‌ست و نۆ سیران گانبری گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ بایه‌ر میونشن به‌ده‌ستهێنا، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ له‌خوله‌كی هه‌شتا كینگسیلی كۆمان گۆلی دووه‌می بۆ بایه‌ر میونشن تۆماركرد.
 به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی بایه‌ر میونشن ته‌واو بوو، به‌مه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بایه‌ر بووه‌ شه‌ست و دوو خاڵ و به‌جیاوازی یه‌ك خاڵ پێشه‌نگی له‌یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆندی ركابه‌ری وه‌رگرته‌وه‌، هه‌رچی یانه‌ی هێرتابه‌رلینه‌ بیست و دوو خالی هه‌یه‌ و له‌كۆتا خانه‌ی ریزبه‌ندی دێت.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.