Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 08:16

چه‌ند جۆره‌ چه‌وری له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤدا هه‌یه‌؟

کوردستان TV
100%


له‌نێو جه‌سته‌ی مرۆڤ دا چه‌ندین جۆر له‌ چه‌وری بوونیان هه‌یه‌، هه‌ندیكیان سوود به‌خشن هه‌ندیكان زیان به‌خشن، له‌م روانگه‌وه‌( د. هه‌ڤاڵ موحه‌مه‌د – پزیشكی شاره‌زای گشتی) ده‌ڵێت" به‌ گشتی سێ جۆر چه‌وری بوونیان هه‌یه‌ كه‌بریتین له‌ :چه‌وری سیانی،كۆلیسترۆڵی خراپ،كۆلیسترۆڵی باش".
كام جۆر چه‌وری باشه‌و كام جۆر خراپه‌؟ ( د. هه‌ڤاڵ موحه‌مه‌د ) ده‌ڵێَت"
چه‌وری سیانی (TG)، كۆلیستڕۆڵی (LDL و VLDL) ئه‌م جۆرانه‌ چه‌وری خراپن
كۆلیستڕۆڵی (HDL) چه‌وری باشه‌.
له‌باره‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ چه‌وری خراپ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ ،( د. هه‌ڤاڵ موحه‌مه‌د) ده‌ڵێت"
خواردنه‌ خێراكان (فاست فود)،خواردنی سوره‌وه‌كراو گۆشتی سور (به‌تایبه‌تی گۆشتی گوێره‌كه‌ی دابه‌سته‌)،به‌رهه‌مه‌ شیرییه‌كان وه‌كو  په‌نیر، كه‌ر، شیرینییه‌كان".
هه‌رله‌ باره‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ چه‌وری باش به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌( د. هه‌ڤاڵ موحه‌مه‌د) ده‌ڵێت"
میوه‌ ڕیشاڵییه‌كان (سێو، هه‌رمێ، خورما) ... هتد، ماسی ،زه‌یتی زه‌یتوون ،چه‌ره‌زو گوێز".
له‌ كۆتاییدا  (د. هه‌ڤاڵ موحه‌مه‌د)،بۆ باشترین ڕێگا بۆ ڕێكخستنی چه‌ورییه‌كان ده‌ڵێت"
وه‌رزش و جوڵه‌،سیسته‌می خواردنی گونجاو ،ڕێكخستنی كاته‌كانی خه‌وتن،هه‌ندێك جاریش پێویست به‌ به‌كارهێنانی ده‌رمان ده‌كات".

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.