وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە بڕی (330,000) دۆلار پاڵپشتی پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ دەکات .
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئاگاداری هەموو ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە ئەوانەی کە ئەمساڵ مافی گەشتکردنیان هەیە بۆ حەج، كه سبهی سێ شەممە بەرواری 2\5\2023 سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان و دانی بڕە پارەی تێچووی حهج کە بۆ هەر حاجییەک بۆ گەشتی ئاسمانی ( 4500) سەد و دۆلارە وه بۆ گەشتی وشکانی (3800) دۆلارە، دواکات بۆ وهرگرتنی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 10\5\2023 دەبێت .
له راگهیاندراوێكیشدا وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئاینی حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێت: دیاریکردنی تێچووی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدایە کە دەستەی باڵای حەج وعومڕەی عێراقی لە چەند رۆژی رابردوودا بە نووسراوی فەرمی تێچووی گەشتی حاجیان بۆ شاری مەدینە و خەرجییەکانی رێگا و مانەوە لە شاری مەدینە و گواستنەوەی ناوخۆیی و گەشتی ئاسمانی و وشکانی بۆ بەرێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستانی ناردووە، هەروەها لەگەڵ تێچووی پرۆسەی حەج بۆ هەر حاجییەک کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە لە شاری مەککەی پیرۆز خەرجکراوە.
وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئاینی حكوومهتی ههرێمی كوردستان راشیدهگهێنێت: لێرەوە بە پێویستی دەزانین بۆ هاووڵاتیان ڕوون بکەینەوە کە تێچووی هەر حاجییەک بەرێگای گەشتی ئاسمانی (4571) دۆلار بووە بە پاڵپشتی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بووە(4500) دۆلار، هەروەها تێچووی حەجی وشکانی (3873 )دۆلار بووە بە پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووەتە (3800) دۆلار.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی راشیگهیاندووه، بە مەبەستی (کەمکردنەوەی تێچووی) حەجی ئەمساڵ لەسەر هاووڵاتییان هەڵسا بە پاڵپشتی کردنی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بە بڕی (330,000) دۆلار بۆ ئەوەی تێچووی حەجی ئاسمانی و وشکانی لەسەر هاووڵاتیان کەم بکرێتەوە و نرخەکەیش هاوتا بێت لەگەڵ ئەو نرخەی کە دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراقی لە حاجیانی عێراق وەریدەگرێت، بۆیە لێرە بە پێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەک ڕوون بکەینەوە کە ئەو بڕە پارەی کە لە حاجیانی کوردستان وەردەگیریت هیچ بڕە پارەیەک بۆ وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ناگەڕێتەوە .
وهزارهتی ئهوقاف ئاماژه بهوهشدهكات" ئەمساڵ بۆ یەکەم جار بەرێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان هەڵدەستێت بە گواستنەوەی بەشێک لە حاجیانی کوردستان کە ژمارەیان (690) حاجییە".
ئاماژه بهوهشكراوه" لێرەوە ئاگاداری هەموو ئەو کەسانە دەکەینەوە کە ناویان دەرچووە سەرپشکن لەوەی کە بیانەوێت بە رێگای ئاسمانی یاخود وشکانی گەشت بکەن، بە پێی ئەو رێژەیەی بۆ پارێزگا یاخود ئیدارە سەربەخۆیەکان دیاری کراوە".
تێچووی پرۆسەی حەج بۆ هەر حاجییەک لە شاری مەدینە لەلایەن دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق کە دانراوە:
تێچووی حەج بۆ هەر حاجییەک لە شاری مەککەی پیرۆز کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومڕە خەرجکراوە:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.