Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:34

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق کۆبووەوە و جەختیان لە گرنگیی جێبەجێکردنی هەموو ئەو ڕێککەوتنانە کردەوە کە لە کارنامەی حکوومەتی فیدراڵدا ئاماژەیان پێدراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 01ـی 05ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی حکوومەتی فیدراڵ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدراڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە زووترین کاتدا کرا، بەو هیوایەی ببێتە سەرەتایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان .

هەروەها جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی هەموو ئەو ڕێککەوتنانە کرایەوە کە لە کارنامەی حکوومەتی فیدراڵدا ئاماژەیان پێدراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.