Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:03

هه‌ولێر.. بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی 2 شەقامی 30 مەتری لە گەڕەکی هەولێری نوێ دانرا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 2023.5.1، لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە گوژەمەی (290 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر و 15%ـی داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی 2 شەقامی 30 مەتری لە گەڕەکی هەولێری نوێ دانرا، کە بەشێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێدەکرێت.
لە ڕێو رەسمەکەدا پارێزگاری هەولێر لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند: "بە پشتیوانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، کە هەمیشە تەئكید لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان دەکاتەوە بەبێ جیاوازی لە ناو شار و دەرەوەی شار، دەستمان بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە کردووە کە سوودێکی زۆر بە دانیشتوانى گەڕەکی هەولێری نوێ دەگەێنێت و ئومێد دەکەین ببێتە مایەى ڕەزامەندیى دانیشتوانى گەڕەکی هەولێری نوێ".
گوتیشی: "لەم گەڕەکە و لە بەشێکى تری گەڕەک و شوێنانەکانى تری سنووری پارێزگاکەشمان ئێستا پڕۆژەیان لێ ئەنجامدەدرێت، بەشێک لەو پڕۆژانە لەم نزیکانە دەستیان پێدەکرێت و بەشێکیشیان دەستیان پێکراوە، سەرجەمی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەش لە چوارچێوەى بەرنامە و پلانى حکومەتى هەرێمى کوردستانە، ئێمەش لە پارێزگاى هەولێر چى لەڕێگەى بودجەی پارێزگا و سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى هەولێرەوە بێت ئەوەى لە تواناماندابێت بەپێى ئیمکانیات و بودجەى بەردەست بەردەوام دەبین لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان".
جێگەی باسە، پڕۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی 2 شەقامی 30 مەتری لە گەڕەکی هەولێری نوێ پێکهاتووە لە دروست کردنی شەقامێکی 30 مەتری لە گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک قوتابخانەی هەولێری نوێ بنەرەتی تێکەلاو و دروست کردن و قیرتاوکردنی شەقامێکی 30 مەتری لە تەنیشت بارەگای زەحمەتکێشان لە گەرەکی هەولێری نوێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.