Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:42

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزە لە وڵاتێکی ئاسیا ڕووی داوە

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 پلەی ڕێختەر لە کەناراوەکانی پارێزگای ئۆکیناوا باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆن ڕووی دا.

کاتژمێر 04:59 خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 01ـی 05ـی 2023 ئاژانسی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی ژاپۆن (JMA) بڵاوی کردەوە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.4 پلەی ڕێختەر کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای ئۆکیناوای هەژاندووە.

هەر بەپێی هەواڵی ئاژانسی (JMA) "بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 10 کیلۆمەترەوە ڕووی داوە"، بەڵام هیچ هۆشدارییەک لەبارەی دروستبوونی شەپۆلی گەورە لە ناوچەکە نەدرا.

ئاژانسی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی ژاپۆن ئاماژەی بەوەش دا کە "بوومەلەرزەکە لە شارەکانی ناگۆ، ئوروما و نانجۆی سەر بە پاریزگای ئۆکیناوا و لە پارێزگای کاگۆشیما هەستی پێکراوە."

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.