Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:04

ژماره‌ی عێراقییه‌ ڕزگاركراوه‌كان له‌ سوودان ئاشكرا ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ تا ئێستا له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سوودان ڕزگاركراون.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: تا ئێستا 288 هاووڵاتی عێراقی له‌ سوودان ڕزگاركراون، له‌نێویشیاندا 16 هاووڵاتییان به‌ڕه‌گه‌ز سوورین.

ڕاشیگه‌یاند: په‌یوه‌ندیمان له‌لایه‌ن 75 هاووڵاتی تریش پێگه‌یشتووه‌ كه‌ داوای هاوكاریكردن و ڕزگاركردنیان له‌ سوودان كردووه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕزگاركردنی هاوولاتییان له‌ وڵاتی سوودان به‌رده‌وام ده‌بن تاكو هه‌ر هه‌موویان به‌ سه‌لامه‌تی ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌كداری له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای سوودان و هێزه‌كانی پاڵپشتی خێرا له‌ خه‌رتووم و شاره‌كانی تری سوودان به‌رده‌وامه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ تا ئێستا سه‌دان هاووڵاتی و سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زارانیش بریندار بوون، جگه‌ له‌ ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ربوونی هه‌زاران هاووڵاتی سوودانی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.