ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى باڵاى ئه‌ڵمانى كرد كه پێكهاتبوو له د. يۆخن فلاسبارس وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ هاريكاريى ئابوورى و گه‌شه‌پێدان و ڤێرنه‌ر گاتزه‌ر وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى دارايى.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق و كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى گشتيى عێراقيان تاوتوێ كرد.
شاندى ميوان وێڕاى ده‌ربڕينى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌ڵمانيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، خواستى وڵاته‌كه‌يان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستان بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى گه‌ل و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازياره په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا په‌ره پێ بدات، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى بۆ هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى ئه‌ڵمانى له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا.
كاريگه‌ريى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون، هه‌روه‌ها ماڵئاوايى له باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق كرا كه له ماوه‌يه‌كى نزيكى داهاتوودا كۆتايى به ئه‌ركه‌كه‌ى له عێراق دێت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.