هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا ئاشكرایان كرد كه ئه‌مشه‌و دووشه‌م گه‌یشتوونه‌ته نێو كۆشكی كۆماری و ئێستا ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆشكه‌كه‌دا له شاری خه‌رتوومی پایته‌ختی سوودان گرتووه.
هێزه‌كانی پاڵپشتی خێرا له تویته‌ر چه‌ند دیمه‌نێكی نێو كۆشكی كۆمارییان بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ندامانی هێزه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته نێو كۆشكه‌كه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی سوپای سوودان كۆشكه‌كه‌یان جێهێشتووه و ئێستا ته‌واوی باڵه‌خانه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆلی هێزه‌كانی پشتیوانی خێرایه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له شه‌وی ڕابردووه‌وه ئاگربه‌ست له‌نێوان سوپای سوودان و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر ڕاگه‌یه‌نراوه، كه‌چی میدیا جیهانییه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوولایه‌ن تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
له رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌وه شه‌ڕ و پێكدادانی فراوان له‌نێوان سوپای سوودان به سه‌ركردایه‌تی عه‌بدولفه‌تاح بوڕهان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ردنی سوودان و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا به سه‌ركردایه‌تی محه‌مه‌د حه‌مدان ده‌قلو له زۆرێك له ناوچه‌كانی وڵاتی سوودان به‌رده‌وامه.
تا ئێستا كوژرانی زیاتر له 500 هاووڵاتی و سه‌رباز له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان ڕاگه‌یه‌نراوه و هه‌زارانی تریش بریندار بوون، ئه‌مه جگه له ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوونی هه‌زاران هاووڵاتی سوودانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.