Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:24

ڤیدیۆ.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆی ترسناكدا شەش خوشك و برا گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

ڤیدیۆیەك كە لەنێو چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە سعودییە بڵاوبووەتەوە، ساتێكی ترسناك پیشان دەدات، كە دوو ئۆتۆمبێل لە ئاراستەی پێچەوانەوە پێكدادەدەن و بەوهۆیەوە شەش كەسی یەك خێزانێك گیان لەدەست دەدەن.
لەوبارەیەوە ماڵپەڕی ناوخۆیی "سبق" ڕایگەیاندووە كە ڕووداوەكە لەسەر ڕێگای بەستنەوەی پارێزگای تایف و ناوچەی بەها لە باشووری ڕۆژئاوای شانشینی سعودییە ڕوویداوە.
ڕاپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە دایك و باوكی قوربانییەكان و سێ برای دیكە لە دۆخێكی سەختدا گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، هاوكات شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەی دیكەش گیانی لەدەستداوە.
سالم ئەلغامدی مامی قوربانییەكان دەڵێت: لە كاتی گەڕانەوەی بنەماڵەی ئەحمەدی برام لە مەدینەوە بۆ بەها و لەگەڵ گەیشتنیان بۆ سەر ڕێگای بەستنەوەی بەها و تایف، هاتوچۆیەكی پڕ لە ئازار ڕوویدا كە 6 خوشك و برا گیانیان لەدەستدا، گەورەكەیان تەمەنی حەڤدە ساڵ بوو و بچووكترینیان تەمەنی دوو ساڵ و نیو بوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.