Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:01

نرخی دیناری عێراقی بەرز دەبێتەوەو دۆخەكە سەقامگیر دەبێت؟

کوردستان TV
100%

كۆمەڵەی بانكە ئەهلییەكانی عێراق دووپاتیكردەوە كە دینار بەهێز دەبێت و سەقامگیری دەگەڕێتەوە.
سەمیر نوسەیری ،ڕاوێژكاری كۆمەڵەكە، بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: دینارەكەمان بەرزدەبێتەوەو سەقامگیری بۆ بازار دەگەڕێتەوە.
 جەختیشی لەوە كردەوە كە چارەسەركردنی ئاستەنگەكان بووە هۆی پووچەڵكردنەوەی ئەو بۆچوونە توندڕەو و ڕەشبینانەی كە پێیان وابوو قەیرانەكە بەردەوام دەبێت و بارودۆخەكە وەك لوبنان و ئێران و سوریا و توركیا دەبێت .
نوسەیری ئاماژەی بەوەشكرد، كە لەئێستادا یەدەگی دراوی بیانی بەرزبووەتەوەو 110 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
هەروەها گوتیشی: رێوشوێنەكانی بانكەكە بۆ زیادكردنی دابینكردنی خواست لەسەر دۆلار و كۆنترۆڵكردنی حەواڵە دەرەكییەكان گەیشتوونەتە چاكسازی و بووە هۆی گەڕانەوەی بازاڕی دراو بۆ دۆخی سەقامگیری .
شایانی باسە لە ماوەی مانگی نیساندا بانكی ناوەندی عێراق نزیكەی سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری لە زیادكردنی ئاشكرادا فرۆشتووە.
سەرەڕای لێدوانی بەرپرسانی عێراق لەبەهێزبوونی دیناری عێراقی، كەچی نرخی 100دۆلاری ئەمەریكی لەبازاڕەكاندا لەنێوان 141 هەزار دینار تا 143 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت و تەنها نرخە فەرمییەكەی لەبانكدا 132 هەزارە دینارە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.