Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:10

نرخی كاره‌بای مۆلیده بۆ مانگی نیسان دیاریكرا

کوردستان TV
100%


نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی نیسان له‌شاری سلێمانی له‌نێوان چوار هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار و (500) دیناره‌ و خشته‌ی پێدانی كاره‌با گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.
به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌ مانگی نیسان له‌ نێوان (100) بۆ (120) كاتژمێر بووه‌، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ به‌ (45) چل و پێنج دینار دیاریكراوه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی نیسان له‌ نێوان چوار هه‌زار و بۆ پێنج هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت.
هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با تا (2023.5.15) له‌ كاتژمێر (01:00)ـی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر (01:00) شه‌و ده‌بێت و دواتر له‌ كاتژمێر (07:00) بۆ كاتژمێر (8:30) سه‌رله‌به‌یانی موه‌لیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینده‌كه‌ن، ته‌نها له‌ رۆژانی هه‌ینی نه‌بێت كه‌ له‌ كاتژمێر (11)ـی پێشنیوه‌ڕۆوه‌ كاره‌با ده‌ده‌ن به‌ هاوڵاتیان.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، له‌ كۆنوسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رپێچییه‌ و خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزا ده‌درێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.