هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هاوپەیمانان، فەرماندەیی و كۆنتڕۆڵكردن، بەردەوام بوون لە هاریكاریكردنی هێزی پێشمەرگە بۆ گەشەپێدان وزیادكردنی فرقەكان، تەوەری سەرەكیی گفتوگۆكانی نێوان سەرۆكی ئەركان و جەنەڕاڵ پیتەر، جێگری فەرماندەی ڕاوێژكارانی هاوپەیمانان لەعێراق و سووریا بوو.
فەریق ڕوكن عیسا عوزێر، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیی لە جەنەڕاڵ پیتەرس، جێگری فەرماندەی دەستەی ڕاوێژكارانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا كە عەمید ڕوكن محەمەد سەعید، بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی وەزارەت و كۆڵۆنێڵ هانتەر، ڕاوێژكاری هێزەكانی هاوپەیمانان ئامادەی بوون، برەودان بە زیاتركردنی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هاوكات بەردەوامیدان بە پڕۆسەی چاكسازی و باشتركردنی فەرماندەیی و كۆنتڕۆڵكردن لە ڕیزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان خرانە بەر باس.
لە تەوەرەیەكی دیكەی ئەو دیدارەدا دوایین پێشهاتەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان خرایە بەر باس و هەردوو لا بە گرنگییەوە تیشكیان خستە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بە ئەنجامگەیاندنی بەرنامە و پلانی هاوبەش بۆ لەناوبردنی هزری توندڕەویی داعش و گرووپە تیرۆرستییەكان لە عێراق؛ هاوكات جەنەڕاڵ پیتەرس خۆشحاڵیی خۆی بە هەوڵ و هەنگاوەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لە پڕۆسەی چاكسازیی هێزەكان پێشان دا و ئاماژەی بەوە دا هاوپەیمانان گەشبینین بە ئەنجامی پڕۆژە یاسای چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە.
جەنەڕاڵ پیتەرس: هاوپەیمانان گەشبینن بە ئەنجامی پڕۆژە یاسای چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.