Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:42

پێكهاته‌ی هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ئۆساسۆنا و سۆسیداد

کوردستان TV
100%


له‌ گه‌ڕی 33ی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ئۆساسۆنا و ریال سۆسیداد یارییان هه‌یه‌.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 2ی5ی2023، له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 33ی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا كاتژمێر 8:30ی خوله‌كی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، بارسێلۆنا میوانداری ئۆساسۆنا ده‌كات.
میدیای كه‌ته‌لۆنیا بڵاویكرده‌وه‌" پێشبینی ده‌كرێت بارسێلۆنا به‌م پێكهاته‌یه‌ ئه‌م شه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا یاری بكات. 
گۆڵپارێز: تێر شتیگن.
بەرگریکاران: کۆندێ، ئاراوخۆ، کریستینسن، باڵدی.
 ناوەڕاست: پێدری، بوسکێتس، فرێنکی دی یۆنگ.
 هێرشبەران: ڕافینها، ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی، گاڤی.

هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 33ی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، كاتژمێر11ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر ریاڵ مه‌درید ده‌بێته‌ میوانی ریال سۆسیداد، میدیاكان پێشبینیان كردووه‌م پێكهاته‌ی ریال له‌ یارییه‌كه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ بێت: 
گۆڵپارێز: تیبۆ کۆرتوا.
بەرگریكاران: کارڤاخال، میلیتاو، ڕودیگەر، ناچۆ.
 ناوەڕاست: ڤاڵڤێردی، چۆامێنی، سیبایۆس.
هێڵی هێرشبەران: مارکۆ ئەسینسیۆ، کەریم بنزیما، ڕۆدریگۆ.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.