مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە تەقەی کردبوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 2ی5ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه" دوای ئەوەی له‌ناو قەزای سەیدسادق ده‌نگی ته‌قه بیسترا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس شوێن ده‌نگی ته‌قه‌كه كه‌وتن‌و توانرا تەقەکەرەکە بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق دەستگیربکرێت".
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌شده‌كات" لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو چەکەی تۆمەتبار تەقەی پێ‌کردبوو".
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندووه"لەئێستادا تۆمەتبار (ی، أ، ک) لەدایکبووی 2001 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
سلێمانی ..تەقەکەرێک دەستگیرکرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.