Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:40

لەمەخمور دوو هۆڵی تاقیكردنەوە بۆ قوتابیانی پۆلەكانی 9ی بنەڕەتی 12ی ئامادەیی كرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمساڵ بۆ یەكەمین جارە قوتابیانی 9ی بنەرەتی و 12ی ئامادەیی لە هوڵی خۆیان تاقیكردنەوە لە سنووری قەزای مەخمور ئەنجام دەدەن.
لەو بارەیەوە مامۆستا رەسوڵ حەمەد ئەمین،بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخمور بە كوردستان تیڤی راگەیاند: جێگای دڵخۆشیی مامۆستایان و قوتابیانی خوێندنی كوردی سنووری پەرەوەردەكەمانە كە ئەمڕۆ لەرێورەسمێكدا دوو هۆڵی تاقیكردنەوە بۆ قوتابیانی پۆلەكانی 9ی بنەڕەتی 12ی ئامادەیی كرایەوە.
جێگای ئاماژەپێكردنە كردنەوەی ئەم دوو هۆڵە دەبێتە هۆی چارسەركردنی كێشەی هاتوچۆی قوتابیان لەسنوورەكە.

هەواڵ و فۆتۆ/ كارزان كاكل


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.