Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:36

داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی نیسان 7،7 ملیار دۆلار بووە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند كە لە مانگی نیسانی رابردوودا، 98 ملیۆن و 634 ھەزار و 947 بەرمیل نەوت ھەناردەكراوە و كۆی گشتی داھاتەكەشی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و 796 ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا پشت بەستن بە ئامارێكی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی نەوتی فرۆشراوی بۆ مانگی نیسان بڵاوكردووەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، بڕی ئەو نەوتەی كە لە مانگی رابردوودا ھەناردەكراو، 98 ملیۆن و 634 ھەزار و 947 بەرمیل بووە كە كۆی گشتی داھاتەكەی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و 796 ملیۆن دۆلار.
باسی لەوەیش كردووە كە ئەو 98 ملیۆن و 634 ھەزار و 947 بەرمیل نەوتە لە مانگی رابردوودا لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ھەناردەكراوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە لە مانگی نیسانی رابردوودا، رۆژانە تێكڕا سێ ملیۆن و 288 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەكراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا، ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو كە لە مانگی شوباتدا، یەك بەرمیل نەوت تێكڕا بە 79،04 دۆلار فرۆشراوە.
داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی كانوونی ئاداردا، حەوت ملیار و 404 ملیۆن دۆلار بووە.
بەمەیش داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی نیساندا بەراورد بە مانگی ئاداردا، 392ملیۆن دۆلار زیادی كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.