Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:51

نێچیرڤان بارزانی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جه‌ختيان له‌ گرنگيى په‌سه‌ندكردنى ياساى بودجه‌ کردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و جه‌ختيان له‌ پێويستى و گرنگيى په‌سه‌ندكردنى ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق و جێبه‌حێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 02ـی 05ـی 2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ موحسین ئه‌لمه‌نده‌لاوى، جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد.

له‌ ديدارێكدا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى وڵات، كار و به‌رنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، بابه‌تى پڕۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيريى سياسيى وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ پێويستى و گرنگيى په‌سه‌ندكردنى ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق و جێبه‌حێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت كرده‌وه‌.

چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.