Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:32

مامه‌ڵه‌كانی پسووله‌ی خۆراكی هاووڵاتییان ڕاده‌گیرێ

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخستنی پسووله‌ی خۆراكی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه‌ تا كاتێكی نادیار سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كانی هاووڵاتییان بۆ پسووله‌ی خۆراك ڕاده‌گیرێ.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەکەینەوە کەوا گشت مامەڵەی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان ڕادەگیرێ.

ڕاشیگه‌یاند: ڕاگرتنه‌كه‌ لە سبه‌ی چوارشه‌م ڕێکەوتی 3/5/2023 ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و تاوەکو کاتێکی نادیار.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ڕاگرتنی مامه‌ڵه‌كانی هاووڵاتییان په‌یوه‌ندی به‌ به‌دیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراکه‌وه‌ هه‌یه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخستنی پسووله‌ی خۆراكی هه‌ولێر داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ هاوكاریان بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.