Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:01

پۆلیسی دهۆك له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌م كچه‌ داوای هاوكاری ده‌كات

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و كچه‌ هه‌بێت ئاگادارییان بكه‌نه‌وه‌.

هێمن سلێمان گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ سێشه‌م كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی سلێمان جه‌میل له‌ بنكه‌ی پۆلیسی قه‌سرۆك ئاماده‌بوو و هه‌واڵی بزربوونی كچه‌كه‌ی به‌ پۆلیس دا.

ڕاشیگه‌یاند: هاووڵاتییه‌كه‌ گوتوویه‌تی كه‌ له‌ كاتژمێر 5ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كچه‌كه‌ی به‌ناوی (هودا) له‌ ماڵ ده‌ركه‌وتووه‌ و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر نییه‌ و بێ سه‌روشوێنه‌.

هێمن سلێمان ئاماژه‌شی دا: له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئێستادا گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌كانی پۆلیس بۆ دۆزینه‌وه‌ی كچه‌كه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌.

گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك وێنه‌ی كچه‌كشی بڵاو كردۆته‌وه‌ و داوای له‌ هاووڵاتییان كردووه‌ هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر شوێنه‌كه‌ی هه‌بێت ئاگادارییان بكه‌نه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.