سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا به یاوه‌ری شاندێكی باڵا و به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته شاری هه‌ولێر و له فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
گویدۆ کرۆسێتۆ وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و بریكار و سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له ئیتاڵیا و به‌رپرسانی تری حكوومه‌ت پێشوازی لێ كرا.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ڕایگه‌یاند كه وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆ ده‌بێته‌وه.
گویدۆ کرۆسێتۆ وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌م له شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران و سابت محه‌مه‌د عه‌باسی وه‌زیری به‌رگری و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی عێراق كۆببووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.