Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:35

لە کۆیە زیندانییەک لەدەست هێزە ئەمنییەکان ڕایکرد

کوردستان TV
100%

لە قەزای کۆیە زیندانییەک لەدەست پۆلیس هەڵاتووە و تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 02ـی 05ـی 2023 لە قەزای کۆیە زیندانییەک لەدەست هێزەکانی پۆلیس ڕایکردووە، بەپێی زانیارییەکانی (کوردستان تیڤی) ئەمە لەکاتێکدایە کە لە پۆلیس دۆسیەکەی داخرابوو، بەڵام لە ئاسایش تۆمەتی دیکەی لەسەر بووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ڕاکردنی زیندانییەکە لە کاتێکدابووە کە لە بنکەیەکی پۆلیسەوە گواستراوەتەوە بۆ ئاسایش، لە ڕێگەدا زیندانییەکە ڕایکردووە.

هاوکات هەموو هێزە ئەمنییەکانی کۆیە ئاگادار کراونەتەوە تاوەکو بەزووترین کات تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.