Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:35

لێپرسینه‌وه‌ له‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌ فه‌رمی داوایه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كرا به‌ مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق.

داوای لێپرسینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار ئه‌كره‌م عه‌ساف پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه‌ به‌ واژووی 116 په‌رله‌مانتاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی مادده‌ی 61/حه‌وت/ج له‌ ده‌ستووری عێراق و بڕگه‌كانی 56 و 58 له‌ مادده‌ی 31ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای لێپرسینه‌وه‌ له‌ ئیبراهیم نامس یاسین وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی فیدڕالی كراوه‌.

ئه‌كره‌م عه‌سافی په‌رله‌مانتار له‌ نووسراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌ڵگه‌ی دژی وه‌زیری په‌وه‌رده‌ی فیدڕالی پێشكه‌ش كردووه‌ و داوای كردووه‌ له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ی لێ بكرێ.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.